32
زووم..
بەرپرسانی کەرتی فریاگوزاریی ئەفریقی دەڵێن، توانیویانە تەرمی 60 لەو کرێکارانە دەربهێننەوە، کە لەنێو کانێکدا کاریانکردووە و کانەکە رووخاوە بەسەریاندا.
ئەو کانە بە قووڵایی 16 مەتر لەژێر زەویدا بووە، ژمارەیەک کرێکار کاریان تێدا کردووە، رووخانی رێگا و دەروازەی کانەکە بووەتە هۆی داخستنی.
پۆلیسی ئەفریقای باشوور دەڵێ، رەنگە هێشتا ژمارەیەکی دیکەی کرێکار لەنێو کانەکەدا مابن، بەڵام هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت.
ژمارەیەکی زۆر کانی نایاسایی زێڕ و مادە گرانباییەکانی دیکە لە ئەفریقای باشوور هەن، بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت و هەلومەجەکانی کارکردنەکانیشیان قورسە.