26
زووم..
سیروان سەرحەد، قایمقامى دوکان، دوای نۆ رۆژ لە ناڕەزایی و گردبوونەوەی خۆپیشاندەرانی خەلەکان، چووە لایان، قسەی لەگەڵ کردن، بەڵام وەک خۆی دەڵێ، نەگەیشتنە رێککەوتن و خەڵکی خەلەکان رێگاکە ناکەنەوە.
سەبارەت بە یەکێک لە داواکانی خەڵکی خەلەکان کە پێدانی زیاتری کارەبایە، قایمقام دەڵێ، ناتوانن شتی وا بکەن، چونکە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
هاوکات، دانیشتووانى خەلەکان دەڵێن، تاوەکو داواکارییەکانیان حێبەجێ نەکرێت، رێگاکە ناکەنەوە