زووم..
ئەمڕۆ لە سەنتەری ئاسمانگەڕیی کەنەدییەوە لەسەر کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، مووشەکێک دوو کەشتیی ئاسمانی بەرە سەر مانگ دەبات. ئەم دوو کەشتیییە لەلایەن دوو کۆمپانیای سەر بە کەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەکرێن، یەکیان ئەمریکییە و ئەوی تریان ژاپۆنییە. ئەو موشەکە ناوی فاڵکۆن نۆیە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس خاوەندارێتیی دەکات، کە هیی ئیلۆن ماسکە.
کاتژمێر نۆ و 11 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر موشەکەکە بەرەو بۆشایی ئامسان تەقێندراوە. ناوەندی هەڵدانەکەی بریتی بووە لەسەنتەری ئاسمانگەڕیی کەنەدی لە ویلایەتی فلۆریدا.
ئەم مووشەکە دوو رۆبۆتی ئاسمانیی تێدایە، یەکیان ناوی بلو گۆستە، ئەمریکییە. ئەوی دیکەش ناوی رێزیلەنسە، کۆمپانیای ئای سپەیسی ژاپۆنی دروستیکردووە. مەبەست لە گەیاندنی هەردوو کەشتییەکە ئەنجامدانی توێژیەنەوەی زانستییە لەسەر رووی مانگ.