23
زووم..
سبەى چلەى زستان دەستپێدەکات و کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەى گەرما کەمێک نزم ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
هاوکات کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی گەرما داببەزێت بە تایبەت لە کاتەکانى شەودا دەگاتە سفر پلەى سیلیزى.