زووم..
عێراق و کۆمپانیایەکى گەورەى بەریتانى لە بواری وەربەهێنانى نەوت، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ وەبەرهێنانى کێڵگەنەوتییەکانى کەرکوک واژۆدەکات.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوزیرانى عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری نەوت، حەیان عەبدول غەنی و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور و عامر خەلیل ئەحمەد یاداشتى لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆمی بەریتانی یاداشتەکە واژۆکراوە.
لێکتێگەیشتنەکە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوکە و ئێوارەی دوێنێ واژۆکراوە.
بەگوێرەى یاداشتەکە پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک رادەستی کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم کرا.
رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان بە کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم لەپێناو زیادکردنی بەرهەم و گەیشتنە بە باشترین ئاستی بەرهەمهێنانی چاوەڕوانکراو لە نەوت و گاز.