45
زووم..
رێوڕەسمی “گەفارە وەکوڵ” بە واتای بێشکەبەکۆڵ، بە بۆنەی دەستپێکی بەهاری کوردی لە ناوچەی داڵاهووی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم ئاهەنگە هەموو ساڵێک بە بەشداری خەڵکی ناوچەکە بۆ یادکردنەوەی نەریتە کلتوورییەکانی سەرەتای بەهاری کوردەواری بەڕێوەدەچێت. لە رێوڕەسمەکەدا دانیشتووان بە سازکردنی گەنمەکوتاو پێشوازی لە بەهار دەکەن و قاپێک لەم گەنمەکوتاوە لە گۆشەیەکی ماڵەکەیاندا دادەنێن.
ئەم کارە بە مەبەستی زیادکردنی توانای بەخێوکردن و گەشەکردنی منداڵان و رزقوڕۆزی لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئاژەڵداریدایە.
رێوڕەسمی “گەفارەوەکوڵ” کە لە ساڵی 2022ـدا لە لیستی میراتی فەرهەنگیی ئێراندا تۆمار کراوە، هێمای کلتووری دەوڵەمەندی گەلی کورد و پەیوەندیی قووڵیانە لەگەڵ سروشت. ئەم بۆنەیە بە یەکێک لە گرینگترین ئاهەنگەکانی پارێزگای کرماشان ناسراوە.