38
زووم..
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دوا رۆژەکانی دەسەڵاتیدا بڕیاریدا کوبا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنێت کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن، کوباش پێشوازی لە بڕیارەکە کرد.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت، ئەم بڕیارە لەناکاو و سیاسییەی بایدن دەستپێشخەرییە بۆ نواندنی نیازباشی، هیواشی خواست پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.
پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا کە پارتی دۆناڵد ترەمپیشە، دوژمنایەتیی مێژوویی توندی لەگەڵ دەسەڵاتی کۆمیونیستیی کوبادا هەیە.
ساڵی 2021 لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتیدا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کوبا بە دەوڵەتێکی تیرۆرست لەقەڵەم بدات و قەدەغەی خستەسەر هاوکارییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و هەناردەی چەک بۆ ئەو وڵاتە.