56
زووم..
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا بەچڕی شارۆچکەی سیرین و دەوروبەری لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کردووە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
بەگوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێوارەی دوێنیش فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بەچڕی بۆردومانی دەوروبەری شارۆچکەی سیرینیان کرد و بەهۆیەوە ماڵی هاووڵاتییەک داڕما و ئەوانەی تێیدا نیشتەجێ بوون دوای گیرخواردنیان رزگارکران.
زیاتر لە مانگێگە تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپهاوێژ بۆ پشتیوانی لە هێرشی گرووپەکان بۆردومانی ناوچەکانی رۆژڤا دەکات، جگە لە زیانی گیانی، زیانی زۆری مادیشی بە ناوچەکان گەیاندووە.