35
زووم..
رۆژنامەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، لە دوو ساڵى رابردوودا بە بەهاى 85 میلیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانى عێراقدا کراوە.
حەنان جاسم، گوتەبێژى دەستەى وەبەرهێنانى نیشتمانیى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى گوتووە، زۆربەى وەبەرهێنانەکان لە کەرتى خانوبەرە و پیشەسازیدا بووە، لەو پارەیەى بۆ وەبەرهێنان خەرجکراوە 69 ملیار دۆلارى هى وەبەرهێنى دەرەکى بووە، 16 ملیار دۆلاریشى هى وەبەرهێنى ناوخۆیى بووە.
ئەو دەڵێت، بەهۆى رەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ وەبەرهێنان، رێژەى وەبەرهێنەرە دەرەکییەکان لە عێراق زۆر زیادیکردووە و پێشبینى دەکەن لە ساڵانى داهاتوودا زیاتریش بکات.
حەنان جاسم رایگەیاند، زۆرترین ئەو وەبەرهێنەرانەى سەرمایەگوزارییان لە عێراق کردووە وەبەرهێنەرانى چین و کۆریاى باشوور و قەتەر و سعودیە و ئیمارات و میسر بوون.