زووم..
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەشت تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات، لەنێویاندا دەنگدان بە پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینی گشتیی ژمارە 9ـی ساڵی 2014.
بەگوێرەی کارنامەکەی پەرلەمان، کۆبوونەوەی کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات، لەنێو ئەو تەوەرانەی تاوتوێ دەکرێن، دەنگدان بە پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵ ژمارە 20ـی ساڵی 1998بەڕێوە دەچێت.
هاوکات، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتەکانی فیدراڵی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی کەمینەکان دەکرێت.
لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، دەنگ دەدرێت بە پێشنیازەیاسای سەندیکای پرۆگرامەرانی عێراقی و پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هەمواری بڕوانامە و پلەی زانستی عەرەبی و بیانی.