زووم..
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز راگەیاند، لانیکەم ئەوەندەی من دەزانم ئێران هەرگیز پیلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردوودا نەبووە و لە داهاتووشدا هەوڵی کوشتنی نادات.
ساڵی رابردوو وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئێران هەوڵی کوشتنی ترەمپی داوە، پزکشیان سەبارەت بەو دەنگۆیانە گوتوویەتی، ئەوە یەکێکی دیکەیە لەو پلانانەی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە بۆ رەشکردنی ناوی ئێران دایانڕشتووە.
پێشتریش، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندبوو، ئێران هەوڵی داوە ترەمپ تیرۆر بکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای پاسداران، کە بە فەرمانی ئەو کوژرا.
پزشکیان سەبارەت بەو باسە دەشڵێ، ئێران بە دوای شەڕدا ناگەڕێت بەڵام ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات و وەڵامی دەبێت ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی.