35
زووم..
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران دانوستان لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ناکات تا ئەو کاتەی ئیدارەی ترەمپ دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی پێشوو یان هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو بابەتە رادەگەیەنێت.
عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ئێران، ئاماژەی بەوەدا بەرپرسانی تاران تائێستا نازانن هەڵوێستی ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران چییە و گوتوویەتی، لەوەتەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاوەتەوە، دانوستانەکان تەنیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و چین و روسیا کراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ رایگەیاندووە، هیچ شتێکیان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا نەبیستووە و سیاسەتی خۆیان بە پشتبەستن بە رێبازەکانی لایەنی بەرامبەر رێک دەخەن.