36
زووم..
مەرال بێشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت، لە تورکیا نادادپەروەریی هەیە و دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکان یەک لە گەورەترین نادادپەروەرییەکانە.
ئەو لە گوتارێکدا رایگەیاند، پرسی کورد پرسێکی مێژووییە، بەدرێژایی مێژوو رووبەڕووی نادادپەروەریی بووەتەوە.
مەرال بێشتاش دەڵێت، زۆربەى یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە و نادادپەروەریی زۆر بەرامبەر بە کورد کراوە و 100 ساڵ پێناس و ناو و کلتووری کورد رەتکراوەتەوە.
دەڵێت، ئەگەر دادپەروەری نەبێت ئاشتەوایی نایەتەئاراوە. لە دنیا نمونەى ئەو کەسانە زۆرە کاتێک ئاشتەوایی دەستەبەر بێت ئازاد دەکرێت، دەبێت لایەنەکانی ئاشتی ئازاد بکرێن. بێگومان لە تورکیاش ئۆجالان وەک لایەنی بەرپرسیارێتی پرسی کورد دەبێت ئازاد بکرێت.