زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانان بۆ زیادکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانیان، لە بنکەی سەربازیی قەسروکی حەسەکە دەستیان بە مەشق و راهێنانی شەوانە کردووە و چەکی جۆراوجۆریشیان بەکارهێناوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەوبارەوە دەڵێ، شەوی رابردوو لە کاتی مەشق و راهێنانی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هەسەدەدا، چەک و تۆپهاوێژ بەکارهێنراون و لە ئاسمانەوە فڕۆکەی جەنگی ئەو ئامانجانەی پێکاون کە بۆ مەشق و راهێنانەکە دیاریکراون.
دەشڵێت، ئامانج لەو مەشق و راهێنانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگییە سەربارزییەکانی نێوانیانە تا ئامادە بن بۆ رووبەڕبوونەوەی ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا.
بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی سەربازی لە رۆژاڤا هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشە درۆنییەی شەوی دووی ئەم مانگە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە خەراب جیری رومێلانی حەسەکە و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پێش گەیشتنی درۆنەکە، خرایە خوارەوە.