زووم..
دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند، یون سوک یۆلی سەرۆکی دوورخراوەی وڵاتەکەیان دەستگیرکردووە بەمەبەستی لێپێچینەوە لەو هەوڵەی بۆ سەپاندنی فەرمانی نەریتی داوییەتی، بەمەش دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی وڵاتەکە کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا رابگیرێت.
بەرپرسانی دەستەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کۆریای باشوور دەڵێن، بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانی دەستەکە و داواکاری گشتی چوونەتە نێو بارەگای فەرمی سەرۆکی دوورخراوەی کۆریای باشوورەوە.
دوای دەستگیرکردنی یون سوک یۆل رایگەیاند، لەپێناو رێگریکردن لە خوێنڕشتن بڕیاریداوە خۆی بخاتە بەر لێپێچینەوە، سەرباری ئەوەی پێیوایە لێپێچینەوەکە نایاساییە.
دوای چەندین رۆژ لە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کۆریای باشوور، دواجار یۆل هاتە سەر هێڵ و لە پەیامێکدا گوتی، بڕیاری داوە وەڵامی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی بداتەوە.