35
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، ئامانجیان ئەوەیە تورکیایەک بەبێ تیرۆر بونیات بنێین، کۆتایی بە تیرۆر بهێنن، چونکە، بە قسەی خۆی، قەرزاری سەربازە کوژراوەکانیانن.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی شەفەق، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئاک پارتیدا ئەو قسانەی بۆ ئەندامانی باڵای پارتەکەى کردووە.
گوتوویەتی، لێرە بە دواوە بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی جیاواز و پێویست دەنێین.
دوێنی دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەین لە دووەم سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆ لای ئۆجالان، بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە بکرێت.