32
زووم..
وابڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوریا سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بکەن.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، ئەنقەرە دۆسیەى پاکتاوکردنی پەکەکە-یەپەگە لە سوریا لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئیدارە نوێیەکەی سوریا تاوتوێ دەکات.
ئەم سەردانە یەکەم سەردانی ئیدارەى نوێی سوریا دەبێت بۆ ئەنقەرە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، باس لە بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پۆلیس و سوپای نوێی سوریاش دەکەن، تورکیاش لەو رووەوە ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئیدارەى نوێی سوریا راگەیاندووە.
هاوکات تەوەرێکی دیکەى کۆبوونەوەکان پرسی گەڕانەوەى پەنابەرە سورییەکانە لە تورکیاوە بۆ وڵاتی خۆیان.
تورکیا خوازیارە لەگەڵ سوریا لە کەرتەکانی بازرگانی و وزە و بیناسازی هەماهەنگی بکا و رۆڵی لە بونیاتنانەوەى ژێرخانی ئەو وڵاتەدا هەبێت.