28
زووم..
قەیومی شارەوانیی ئێلیهـ کۆتایی بە کاری ٤٠ کرێکاری شارەوانییەکەى هێنا، کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی شارەوانییەکەوە وەرگیرابوون.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى ئەڤرەنسەل، دەرکردنی ئەو کرێکارانە بە پاساوی ئەوە بووە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، لەکاتێکدا تائێستا هیچ دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر ئەو کرێکارانە نییە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی 31ـى ئازاری 2024 گوڵستان سۆنوک سەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ ئەو کرێکارانەی وەرگرتبوون، گوڵستان لەو هەڵبژاردنەدا توانی سەدا 54 پۆینت پێنجى دەنگەکانی شارەکە بەدەستبهێنێت.