29
زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لەندەن چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ئەنجام داوە، گوتوویەتی عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە لە بڕیارەکانیدا و هیچ نفووزێک نییە کۆنترۆڵی بڕیاری عێراقی کردبێت، رێگاش بە هیچ وڵاتێک نادەن دەستوەردان لە کاروباری عێراقدا بکات.
باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران کردووە و و گوتوویەتی، پەیوەندیی عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی دامەزراوەیی و ستراتیجییە، ئێرانیش وەک وڵاتێکی دراوسێ لە زۆر رووەوە هاوبەشی و هاوکارییان هەیە.
سودانی لەبارەی پێشهاتەکانی سوریاش ئاماژەی بەوە کردووە، رێز لە ویستی گەلی سوری بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان دەگرن و دژی هەموو دەستوەردانێکی وڵاتانی بیانیین لە وڵاتانی عەرەبیدا.