زووم..
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شاری سلێمانی شکستیان بە پیلانێکی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر هێنا، کە لەنێو یاریی تاوڵەدا شاردرابووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، رۆژی یەکشەممە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیان پیلانێکی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی لەنێو یاریی تاوڵەدا ئاشکرا بکەن و دوو تۆمەتباری بازرگانیان دەستگیر کرد.
هاوکات دەستیان گرت بەسەر بڕی زیاتر لە نیو کلیۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک، مادەکە لە دەرەوە هێنرابووە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و هەوڵ ئەوە هەبوو هەناردەی ئوسترالیا و دواتر بەریتانیا بکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.