35
زووم..
ئێوارەى ئەمڕۆ شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەولێر لەسەر پرسی پێکهێنانى حکومەت سەردانى بەرەى گەلی کرد.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زوومى هەولێر، سەردانى شاندەکەى پارتى بە مەبەستى گفتوگۆکردن بووە لەسەر پێکهێنانى کابینەى 10ـى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق و ئومێد سەباح.
شاندی بەرەی گەلیش پێکهاتبوون لە لاهور شێخ جەنگی و سۆران جەمال تاهیر و شادمان مەلا حەسەن و ژینۆ محەمەد.
لە ماوەى رابردوودا شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بە مەبەستى پێکهێنانى کابینەى 10ـى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى چەند لایەن و حزبێکى دیکەى کردووە.