زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، نازانین کەی شاندی ئیمراڵی دووبارە سەردانی ئۆجالان دەکەنەوە لە زیندانی ئیمرالی.
تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، چاوەڕێن شاندی ئیمراڵی بە زووترین کات سەردانی ئیمراڵی بکاتەوە و ئەوە داواکاری ئێمەیە، کە شاندەکە بە زووترین کات سەردانەکە ئەنجام بدەن.
لە درێژەى لێدوانەکەیدا راشیگەیاند، شاندەکەمان داواکاری فەرمی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرن و سەردانی ئیمراڵی بکەنەوە، بەڵام هێشتا وادەى سەردانەکە دیار نییە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی راشیگەیاند، گوتەکانی باخچەلی گرنگە بەوەى رایگەیاندوە، بە رەتکردنەوەى پرسەکان ناتوانین چارەسەری پرسەکان بکەین.
ئەوەشی راگەیاند، ئێمە ئامادەین ئەگەر هەلومەرجەکان لەباربێت لەگەڵ سەرۆکی پارتەکان کۆببینەوە.
هەفتەى رابردوو شاندی ئیمراڵی سەردانی لایەنەکانی تورکیایان کرد و ئەوەشیان راگەیاند بەم نزیکانە سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەنەوە.