زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی دارایی فیدراڵی دایەوە و رایگەیاند، مووچەی 12 مانگی ساڵی 2024ـی بەتەواوی نەناردووە و هێشتا 822 ملیار و 642 ملیۆن دیناری لاماوەتەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەوەڵامەکەیدا دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بڕی 822 ملیار و 642 ملیۆن دیناری مووچەی بۆ نەناردون.
لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمیشەوە، دەڵێت، داهاتی نانەوتیی 11 مانگی ساڵی رابردوو چوار ترلیۆن و 347 ملیار دینار بووە و 399 ملیار دیناریان بۆ بەغداد ناردووە، داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووش بۆ خەرجیی حکومەت رۆیشتووە.
رۆژی 12ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند، ساڵی رابردوو تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان رەوانە کردوە کە بڕەکەی 11 ترلیۆن و 561 ملیار بووە و بەرپرسارێتیی خەرجنەکردنی ناگرنە ئەستۆ و هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەکەن لە دابەشنەکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا.