زووم..
رێکخراوی ئاشتی هۆڵەندی پاکس، لەبارەی زیانەکانی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت، رووبەرێکی فراوانی دارستان سووتاوە.
رکخراوەکە توێژینەوەیەکی لەبارەی زیانەکانی بۆردومانی تورکیا لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەم ساڵانەی دوایدا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا و گۆڕانکاری کەشوهەوا و کەوتنەوەی ئاگر، رووبەڕووی زیانێکی زۆری ژینگەیی بووەتەوە و خێزانەکان بە ناچاری شوێنی خۆیان جێهێشتوە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، تەنها لەنێوان 15ـی حوزەیران بۆ 15ـی تەموزی ساڵی 2024ـدا تورکیا 381 جار هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە 289ـیان لە دهۆک و 48ـیان لە پارێزگای هەولێر و 42ـشیان لە پارێزگای سلێمانی بوون و هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتان.
ئەوەش هاتووە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەرێمی کوردستان رووبەڕێکی فراوانی دارستانەکانی لەدەستداوە کە بەشێکی زۆریان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە.
لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەشکردوە، لە ساڵی 2010ـدا هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆنم دارستانی لە دەستداوە، لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2016ـش، 20%ـی روبەڕووی دارستانەکانی لەدەستداوە.