78
زووم..
ژنێکی تەمەن 41 ساڵ لە کاتى نەشتەرگەریی دەرهێنانى چەوریی ورگ لە نەخۆشحانەیەکى تایبەت لە شاری سلێمانى گیانى لەدەستدا.
کەسوکارەکەى بە زوومیان گوت، ئەو هاووڵاتییە شەوی رابردوو بەپێی خۆی چووەتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت، بە مەبەستى ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لابردنى چەورى.
هاووڵاتییەکە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە چووەتە ژێر نەشتەرگەرىیەوە، بەڵام کاتژمێر 12ـى شەو تەرمەکەى رادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.
کەسوکارەکەی سکاڵای یاساییان لەسەر پزیشکەکە تۆمارکردووە، پۆلیسی سلێمانیش دەستبەجێ دەستگیریکردووە.
لەئێستادا کەسوکارەکەی و پۆلیسیش، چاوەڕێى راپۆرتى پزیشکى دادوەریی سلێمانین بۆ زانینی هۆکارى گیان لەدەستدانی.