زووم..
نزیکەی مانگێکە بۆردومانی تورکیا و گرووپەکانی، شارۆچکەی تەلتەمەری رۆژاڤا و زیاتر 100 گوندی دەوروبەریان بێ کارەبا کردووە و هاووڵاتیانی ناوچاکەیان توشی قەیرانی مرۆیی کردووە.
ئەمین موسقاڵی، هاوسەرۆکی ناوەندی کارەبای تەلتەمر، بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتوە، رۆژی 18ـی مانگی رابردوو تورکیا و گرووپەکانی بۆردومانی دەوروبەری گوندی ئوم کێفی تەلتەمەریان کردووە و هێڵێکی گەورەی گواستنەوەی کارەبای ناوچەکەیان بەئامانج گرتووە کە سەرچاوەی سەرەکیی دابیکردنی کارەبای تەلتەمتر و زیاتر لە 100 گوند بووە.
دەشڵێت، هاووڵاتیانی ناوچەکە رووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی بونەتەوە، چونکە بەهۆی نەبوونی کارەباوە کارپێکردنی وێستگەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەش وەستاون و ئێستا هاووڵاتیان بێ ئاو و کارەبان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆتایی ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا لەلایەن تورکیاوە 34 جار وێستگەی کارەبای تەلتەمر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای شارەکە بەئامانج گیراون، بۆیە چاکردنەوەی هێڵەکان هێندەی دیکەی مەترسی لەسەر تیمەکانی چاکردنەوەی کارەبا دروستکردوە.