زووم..
پێدەچێت ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان لە هەرکاتێک نزیکتر بێت، زۆرێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، لە یەک دوو رۆژی داهاتوو رادەگەیەندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای نیوزی عەرەبی، هەزار ئەندامی حەماس ئازاد دەکرێن، کە لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە دەستگیرکراون، هەروەها 170 زیندانی دیکەی فەڵەستینی کە سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، ئازاد دەکرێن.
سەرچاوەکانی نزیک لە حەماسیش باس لەوە دەکەن، رێککەوتنەکە بەشێوەیەکە، تەواوی بارمەتەکان ئازاد دەکرێن، جەنگ رادەگیرێت، سوپای ئیسرائیل دەکێشتەوە. ئەمریکا قەتەر و میسر و سعودیە و زامنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان کردووە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە قۆناغی یەکەم 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن و دواتریش لە 16هەم رۆژی ئاگربەست سەرجەم بارمتەکانی دیکە ئازاد دەکرێن.
لە چەند کاتژمێری رابردووش کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، رەشنووسی ئەمجارەی ئاگربەست دەنگی زۆرینەی کابینەی حکومەت بەدەستدەهێنێت.