زووم..
هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر رەتیکردەوە، هیچ داواکارییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی هەبێت.
عامری لە وەڵامی پرسیارێکی زوومدا، گوتیشی، ئەو بەباتە پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە و رێگە بەدەستوەرادانی دەرەکی نادەن.
هاوکات رۆژنامەی شەرقلئەوسەت راپۆرتێکی لەبارەی فشارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و کشانەوە لەناوچە سونەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، داواکاری و فشاری نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر بەغدادە بۆ هەڵوەشاندەوەی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە و پێکهاتەی دەستەی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنیان بە وەزارەتی بەگری.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەکەی گوتووە، بەبێ ئاگر دوکەڵ نابێت، بەتایبەتی کۆتایی ئەم مانگە و بەدیاریکراوی دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، بزانین عێراق پابەندنی چ مەرجێکی ئەمریکا دەبێت.
ئەو سەرکردەی چوارچێوە بەدوریشی نازانێت لەکاتی دروستبونی هەڕەشەی جدی ئەمریکا و مەترسی لەسەر دۆخی ئەمنی و ئابوریی عێراق، حکومەتی عێراق کە هێزەکانی چوارچێوەی لەپشتەوەیە وەڵامی خێرایی هەبێت بۆ داواکاریی ئەمریکا.