50
زووم..
هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و لە وەڵامی پرسیارێکی زوومدا بە هەرێمی کوردستانی گوت با چیتر نەوتی کەرکوک لەبیربکەن.
زوومی بەغداد پرسیاری لە هادی عامری کرد لەبارەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم چی دەلێت، کە داوای هاوبەشی لە بەرێوەبردنی نەوتی هەرێم دەکات، عامری لە وەڵامدا گوتی، بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەن، بۆیە لەبیری بکەن باشترە.
هەروەها گوتیشی، لەکۆبوونەوەکەی ئیدارەی دەوڵەت باس لە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کراوە، سودانی گوتویەتی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بۆ چارەسەکردنی، مووچەی فەرمانەرانی هەرێم رەوانە کراوە و کێشە لە مانگی 12ـدایە و بەخێرایی چارەسەر دەکرێت.