زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی نیوز ماکس، گوتی، “تێدەگەم گەیشتونەتە دەستگرتن و تەوقەکردن، ئەوان لە پرۆسەی یەکلایکردنەوەی رێکەوتنەکەدان، بەڵام دەبێت ئەوە بکرێت.”
ستیڤ ویتکوف باڵیۆزی داهاتووی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوچەکە ئامادەیە و لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و قەتەر کۆبووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێک لە دەوحە لەبارەی ئاگربەستی غەزە هاوکاری برێت ماکگۆرک نوێنەری جۆ بایدین سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
هەفتەی رابردوو ترەمپ هۆشداری دابوو لەوەی ئەگەر تا رۆژی 20ـی ئەم مانگە کە دەستبەکار دەبێت رێککەوتن نەکرێت، ئەوا دوای دەستبەکاربوونی ئەو دۆزەخەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە دادەمرکێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ حەماس و ئیسرائیل دەگەنە ئەنجامی کۆتایی بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان. بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە قۆناغی یەکەم 33 بارمتە ئازاد دەکرێن و دواتریش لە 16هەم رۆژی ئاگربەست سەرجەم بارمتەکانی دیکە ئازاد دەکرێن.
ماوەی 15 مانگە جەنگی غەزە بەردەوامە و زیاتر لە 46 هەزار کەس لە غەزە کوژراون و 109 کەسی دیکەش برینداربوون.