40
زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنێکی هاوبەشیی ستراتیجی بە مەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانیان واژۆ دەکەن.
سودانی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، رێککەوتنەکە دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو حکومەت راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوانیان دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەریتانیا و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش دەڵێ، سەردانەکە بۆ مەبەستی واژۆکردنی چەند رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێکە لە نێوان عێراق و بەریتانیا، لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنان.