46
زووم..
پەرلەمانی لوبنان دادوەرێکی نێودەوڵەتی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.
لە دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان، نەواف سەلام سەرۆکى دادگای دادی نێودەوڵەتى بە 85 دەنگ لەکۆی 128 دەنگ، بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا.
دوای دەنگدانەکە جۆزێف عەون سەرۆکی نوێی لوبنان، داوای لە نەواف سەلام کرد، کە هێشتا لە دەرەوەی لوبنانە و نەگەڕاوەتەوە، حکومەتێکی تەنکۆکراتی بێلایەن پێکبهێنێت کە لە ئاست داخوازییەکانی ئێستای لوبنانییەکاندابێت.