زووم..
نوێنەرى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکرات لەگەڵ مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کۆبووەوە و تاوتوێى چەند پرسێکیان کرد.
نوێنەرى مەسعود بارزانى ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ مەزڵوم عەبدى کۆبووەوەو دواى کۆبوونەوەکەش، راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات زانیاریی لەبارەى کۆبوونەوەکە ئاشکراکرد.
بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، نوێنەرەکەى بارزانى، نامەیەکى سەرۆکى پارتى گەیاندووە، بە مەزڵوم عەبدى، کە لە نامەکەدا جەختى لە پاڵپشتى هەرێم بۆ یەکڕیزى کوردانى رۆژاڤا کردووەتەوە.
هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، لە بەرامبەردا مەزڵوم عەبدى پێزانینى خۆى بۆ هەڵوێستى بارزانى دەربڕیوە و جەختى لەوە کردووەتەوە، قۆناغی ئێستا پێویستی به هەوڵێکی هاوبەش له نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندى کورد لە ناوچەکە هەیە.