25
خاڤێر تیباس سەرۆکى لالیگا گەیشتە بەغداد و لەگەڵ نوێنەرانى یانەکانى خولى ئەستێرەکانى عێراق کۆدەبێتەوە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ خاڤێر تیباسى سەرۆکى رابیتەى خولى ئیسپانیا لە سەردانێکى کورتدا گەیشتە بەغدادى پایتەختى عێراق.
تیباس لە بارەگاى خولى ئەستێرەکانى عێراق چاوى بە عەدنان درجالى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق کەوت.
بڕیارە تیباس و درجال لەگەڵ نوێنەرانى یانەکانى خولى ئەستێرەکانى عێراق کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر هەندێک کاروبارى گرنگ بکەن.