40
زووم..
ئاژانسى نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری حەسەکە لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبێتەوە
بە گوێرەى ئاژانسەکە، نوێنەرەکەى بارزانى عەبدولحەمید دەربەندی ئەمڕۆ گەیشتووەتە رۆژاڤاى کوردستان و بڕیارە لەگەڵ عەبدى کۆببێتەوە
هەر بە گوێرەى ئاژانسەکە، نوێنەری بارزانی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریاش کۆدەبێتەوە.
ئاژانسەکە پەیوەندى بە نووسینگەى رۆژنامەوانى مەزڵوم عەبدى کردووە و پشتڕاستیکردووەتەوە، کە کۆبوونەوەکە دەکرێت، بەڵام وردەکارى زیاتر لەبارەى کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.