38
زووم..
رۆژنامەی ئارمانی میللی ئێران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای ئێران ئایر لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی بەهۆی سزاکانەوە راگیرا، ئەمجارە کۆمپانیایەکی دیکە بەناوی “ئێران ئەیر تور” ئەم گەشتانە دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێران ئەیر تور دەڵێت، کە مۆڵەتی لە یەکێتی ئەوروپای وەرگرتووە.
گەشتەکان بۆ پاریس رۆژانی دووشەممە و هەینی بە فڕۆکەیەکی جۆری “ئەیرباس” ئەنجام دەدرێن، کە توانای هەڵگرتنی 250 سەرنشینی هەیە.
هەروەها گەشتەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا تا لە خشتەی گەشتەکانی دوو مانگی دیکە زیاد دەکرێن.