41
زووم..
بە گوێرەی ئامارەکانی دەزگای پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا، لە ساڵی 2024دا ژمارەی داواکاریی پەنابەری لە ئەوروپا نزیکەی 12% کەمیکردووە.
دەزگای پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا بە گشتی یەک ملیۆن و هەشت هەزار داواکاریی پەنابەریی تۆمارکردووە، کە بەراورد بە ساڵی پێشووتر 130 هەزار کەس کەمیکردووە.
زۆربەی پەناخوازان لە وڵاتانی گیرۆدەی شەڕەوە روو لە ئەوروپا دەکەن. سوریا پلەی یەکەمی هەیە و لە دوای ئەویش ئەفغانستان و ڤەنزوێلا و تورکیا زۆرترین پەنابەریان هەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپی.
ساڵی رابردوو چەند دەستپێشخەرییەک لە یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی پەنابەران کرا وەک زیادکردنی کۆنترۆڵی سنوورەکان لە رێگەی سیستەمی نوێی چاودێری و دروستکردنی بەربەست، هەروەها رێککەوتنی کۆچکردن لەگەڵ وڵاتانی گرنگی وەک تونس و میسر بۆ رێگری لە هاتنی پەنابەران.