57
زووم..
لە کارگەیەکى ئاسن لە هەولێر تەقینەوەیەک روویدا و کرێکارێک گیانى لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.
زوومى هەولێر لەبارەى رووداوەکە دەڵێت، بەیانى ئەمڕۆ، لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسن کە دەکەوێتە نێوان رێگاى هەولێر – مەخمور بەهۆى تەقینەوەى پاشماوەى تەقەمەنییەوە کرێکارێک گیانى لەدەستدا و دوو کرێکاریش گیانى لەدەستدا.
دەشڵێت، ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە کوردى رۆژهەڵاتى کوردستان بوو، ئەو دوو کرێکارەى برینداربوونە خەڵکى هیندستانن و بۆ چارسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى هەولێر.
زوومى هەولێر لەبارەى کارگەوە دەشڵێت، هەمان کارگە لە ساڵى رابردوودا تەقینەویەکى دیکە تێیدا روویدا و بەوهۆیەوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا.