47
زووم…
دەسەڵاتی دادوەری تورکیا قەیومی لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز دانا و نوریە ئەسڵان و هۆشیار ساریڵدزی هاوسەرۆکانی شارەوانەیەکەی دەستگیرکرد.
تولای حاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری بە سەپاندنی قەیووم لەسەر شارەوانیی شارۆچکەى ئاکدەنیز لە مێرسین، جارێکی دیکە کودەتای دژی ئیرادەی گەل ئەنجامداوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە، دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز لە پارێزگای مێرسین بەهۆی پروپاگەندەکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانەیەکە بووە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.