54
زووم..
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودان، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە باشکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد کرد.
نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەى نێوان نێچیرڤان بارزانى و سودانى، باشترکردنى رێگاکانی رێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بووە، بەگوێرەى بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا هەیە.
دەشڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاودەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە، ئەوەش بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکانی وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراق بەدیبهێنێت و ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری بێت.