زووم…
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، کورد و سونە کۆمەڵێک داواکارییان لە حکومەتەکەی سودانی هەیە و لایەنە شیعەکانیش لە ئێستادا گومانیان لە دواکارییەکانی کورد و سونەکان هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لایەنە سونیەکان کۆبوونەتەوە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانیان، هاوکات نێچیرڤان بارزانیش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان لە بەغدادە و کوردیش چەند داواکارییەکی لە لە حکومەتەکەی سودانی هەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتەکەی سودانی لە ئێستادا رووبەرووی کۆمەڵێک داواکاری بووەتەوە، لەلایەن کورد و سونەکان، بەڵام شیعەکان پێیان وایە کاتی ئەو داواکاریانە گونجاو نییە.
سەرکردەیەکی شیعە بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە، حکومەتی ئێستای عێراق بەگوێرەی رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان کورد و شیعە و سونە پێکهاتووە، هەموو لایەناکان لە پەرلەمان فراکسیۆنی گەورەیان هەیە، چوارچێوەی هەماهەنگیش کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانە بە واتای ئەوە نایەت بە تەنها بەرپرسیارێتی شکستەکان دەگرێتە ئەستۆ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێهاتەی شیعەکان گفتوگۆ لەبارەی قۆناغی داهاتوو مەترسی گرووپە توندڕەوەکان و داواکاری بەشێک لە پێهاتەکان دەکات، کە بەشێک لە داواکارییەکان بە کاتێکی گونجاو نابینن.