61
زووم..
لەبارەی دانوستەکان بۆ ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان بایدن و ناتانیاهۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
کۆشی سپی دەڵێت، بایدن جەختی لە دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان کردووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ناتانیاهۆ لە پەیوەندیەکەدا باسی لە پێشکەوتنەکان لەبارەی دانوستان بۆ ئاگربەست کردووە و بایدنی لە دواین هەوڵەکان ئاگادار کردووەتەوە.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایسی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، نزیکین لە ئاگربەست و دەمانەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆکایەتیی بایدن لە 20ـی ئەم مانگە ئاگربەست بکرێت.