29
زووم…
ماوەی هەفتەیەکە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە و بەهۆیەوە تائێستا 24 کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی لۆس ئەنجلس بڵاویکردوە، هەشت کەس لە ناوچەی باسفیک و 16 کەسی دیکە لە ئیتۆن گیانیان لە دەستداوە.
لەبارەی هۆکاری کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاگرەکە، ئەنتۆنی مارۆنی سەرۆکی دەزگای ئاگرکوژێنەوە لۆس ئەنجلس رایگەیاند، هەبوونی بایەکی بەهێز تەشەنەی بە ئاگرەکە سەندووە و کوژانەوەی کارێکی ئاسان نییە.