53
زووم…
ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 15 هەزار مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە
ئەحمەد موسا بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی کارەبا بەگوێرەی رێژەی سووتەمەنی بەردەست و غازی هاوردەکراو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە ئێستا توانای بەرهەمێنانی 15 هەزار مێگاوات کارەبایان هەیە.
ئەحمەد موسا دەڵێت، هاوینی رابردوو وەزارەتی کارەبا توانیوییەتی نزیکەی 27 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت، بەڵام ئێستا سووتەمەنی و غازی پێویست ناگات بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەوەی لە 8ـی ئەم مانگەدا سەردانی تارانی کرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان کردووە بۆ دابینکردنی غاز و کارەبا بۆ عێراق و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە.