51
زووم..
شاندێکی ئەمریکا بۆ دانوستان لە بارەی ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان سەردانی قەتەڕ دەکات و ئەمریکا دەیەوێت پێش رۆیشتنی بایدن ئاگربەست لە غەزە بکرێت.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، شاندی دانوستانی ئیسرائیل و حەماس زۆر بابەت ماوە گفتوگۆی لەسەربکەن، لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکاش کەوتوونەتە جوڵە و دەیانەوێت بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان سەردانی قەتەر بکەن، پێش ئەوەی بایدن کۆشکی سپی جێبهێڵێت، حەماس و ئیسرائیل و لەبارەی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بگەن بە رێککەتن.