60
زووم..
هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و لە بارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، هەڵوێستی سیاسی لەبارەی بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوونی نییە.
هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت ئەمشەو کۆبووەوە و دواى کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکى بڵاویکردەوە و لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەمساڵدا دەڵێت، ئەمساڵ کۆتا ساڵی پەرلەمان و حکومەتی ئێستای عێراقە.
ئیدارەی دەوڵەت جەختیکردووەتەوە، کە تەواوی لایەن و هێزەکان سوورن لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و راشیگەیاندووە، پشتیوانیی تەواوی پاکێجی چاکسازییە داراییەکانی حکومەت دەکەین.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، کە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەسەر مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هەیە، بەو هۆیەشەوە مووچەى مانگى ١٢ فەرمانبەران دابەشنەکراوە.