بابان بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە رواندزى بردەوە و یەکەم بردنەوەى لە خولى پلە یەکدا بەدەستهێنا.
لە دوایین یارى گەڕى شەشەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێ کوردستان، یانەى رەواندز لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى بابان یاریکرد.
لە تایمى یەکەمدا، رابەر فازڵ لە خولەکى نۆدا گۆڵێکى بۆ بابانى میوان تۆمارکرد و تایمەکەش هەر بەو تاکە گۆڵە کۆتایى هات.
لە تایمى دووەممدا، بابان لە خولەکى ٥٢دا و لە رێگەى هەمان یاریزانەوە گۆڵى دووەمى تۆمارکرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
بەم ئەنجامە، بابان دواى دوو یەکسانبوون و سێ شکست یەکەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولەکەدا بەدەستهێنا و بە پێنج خاڵ لە پلەى ١٣ى ریزبەندى خولەکەدایە، رواندزیش، کە تا ئێستا تامى بردنەوەى نەکردووە، لە پلەى ١٥ى کۆتاییدایە و تەنیا خاڵێکى هەیە.