29
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە دەڵێت، لە ئێوارەی رۆژی هەینی تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی شەممە پێکدادانی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکانی تورکیا لە بەرەی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج روویداوە.
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەڕڤانان بەرگرییەکی مێژووییان دژ بە تورکیا و گرووپە چەکدارەکان کردووە و لە پێکدادانەکاندا، 23 چەکدار کوژراون و 36 چەکداری دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هەسەدە، بەهۆی ئەو زیانانەی بەریانکەوتووە، گرووپە چەکدارەکان لە گۆڕەپانی جەنگ هەڵاتوون و تووشی شکستێکی گەورەی مەیدانی و دەروونی بوون.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا سەرجەم هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بەرپەرچدراونەتەوە و شکستیانپێهێنراوە.