42
زووم..
هەڵمەتی زاگرۆسانە بە ئامانجی پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس و پەرەپێدانی کلتووری ژینگەپارێزی سبەی کاتژمێر 9:30بەیانی لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەڵمەتە هەموو ساڵێک لە کۆتایی پاییزدا دەستپێدەکات، بە بەشداری چالاکانی ژینگەپارێز و هاووڵاتییان بەڕێوەدەچێت و خەڵک تۆوی دار بەڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری گوند و شارەکان دەچێنن.
سووتان، داگیرکردن، قەڵاچۆ و بنەبڕکردنی دارستانەکان و دەستێوەردانی مرۆڤ ژینگەی زاگرۆسی خستووەتە مەترسی و ئەم هەڵمەتە دەیەوێت رێگریی لەو کارەساتە ژینگەییە بگرێت.
بۆیە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، داوا لە تەواوی هاونیشتمانیان، رێکخراوەکان، شاخەوانان، چالاکوانانی ژینگەپارێز و مەدەنی دەکەن چالاکی چاندنی بەڕوو، قەزوان، بادام و دارە جۆراوجۆرەکان بە گوێرەی جوگرافیای ناوچەکانیان بەڕێوەببەن.