زووم..
پەرلەماتارێکی دەم پارتی رایگەیاند: پەیامەکەى سەڵاحەدین دەمیرتاش بە گرنگ دەزانین و خۆشحاڵ و سوپاسگوزارین کە لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان بۆ رایگشتی دابوی.
سەروهان ئوڵوچ پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی تەلە بیر، سەبارەت بە دیدی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند، دەیانەوێت وانیشنابدەن بۆچوونی دەمیرتاش لەگەڵ دەم پارتی و ئیمراڵی جیاواز بێت، بەڵام بینیمان پەیامەکەى لەو بارەیەوە روونە کە لەسەر پرۆسەکە هاوڕاین.
لە درێژەى دیدارەکەیدا راشیگەیاند، دەمیرتاش زۆر بە روونی ئاماژەی بەوە کردووە بانگەوازەکەى ئۆجالان بۆ قەندیلە و بۆ دەم پارتی نییە.
دەمیرتاش پێداگریی لە سیاسەتی دیموکراتی دەکاتەوە و پەیامەکانی بۆ کۆمەڵگە و لایەنگرانی پارتەکەمان گرنگە بە تەنها بۆ کورد نا بەڵکو متمانەى نەتەوەکانی دیکەشی بەدەستهێناوە.